رەغدەی کچی سەدام باسی تێکچوونی پەیوەندیەکانی خۆی و سەدامی باوکی دەکات

رەغدەی کچی سەدام باسی ئەو پەیوەندیە خراپەی خۆی و سەدام حسێنی باوکی دەکات کە بەهۆی هەڵگەڕانەوەی هاوسەرەکەی، حسێن کامیلەوە لە رژێمی بەعس رووبەرووی بۆتەوە.

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ی، ئەمەریکی رەغدەی سەدام حسین باسی پەیوەندیەکانی لەگەڵ باوکی و، ئایندەی عێراق دوای هاتنی ترامپ دەکات، وەک سەرۆکی نوێی گەورەترین هێزی جیهان. 

رەغدە کە هاوسەری حیسن کامیل بوو دوای هەڵگەڕانەوەی حسین کامیل لە رژێمی بەعس و گەڕانەوەی بۆ عێراق و کوشتنی لەلایەن بنەماڵەکەی سەدامەوە، رەغدە دەڵێت" ئەو کاتانە زۆر قورس بوو، من بووبووم بە دوو بەشەوە، باوکم و براکانم لەلایەک، لاکەی تریش هاوسەرەکەم و مناڵەکانم"، رەغدە ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەو سەرقاڵی نووسینی کتێبێکە لەسەر ئەو وردەکاریانەی  تێکچوونی پەیوەندی نێوان باوک و کچەکەی".

سەبارەت بە سەرۆکی نوێێ ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، رەغدە پێیوایە ئەو لە سەرۆکەکانی ئەمەریکا جیاوازترە، بەڵام ئەو چاوەرێی سیاسەت و بڕیارە نوێکانی دەکات. 

ئەو چاوپێکەوتنە کە چاوپێکەوتنێکی دەنگی بووە، رەغدە بڕوای وایە کە عێراق دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و ئەم حاڵەتەی ئێستا کاتییەو تێکەڵکردنی دۆسیەکانە.



PM:08:54:25/12/2016