بە ڤیدیۆ.. ئەحمەد حەسەن بەکر: میز دەکەم بە کورسی سەرۆکدا
نهێنیەکی پەیوەندی نێوان ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حسێن ئاشکرا دەبێت

حامد ئەلجبوری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی، پەیوەندی نێوان ئەحمەد حسەن بەکر سەرۆکی کۆماری ساڵی حەفتاکانی عێراق و سەدام حسێنی جێگری ئاشکرا دەکات، ئەو کەسایەتیە عێراقییە کە وەزیربووە، دەڵێت" بەکر داردەستێکی لاوازی دەستی سەدام حسێن بووە".

حامد ئەلجەبوری دەڵێت" رۆژێک بەکر کەسایەتی بەتەواوی داڕمابوو دەگریاو بە ئاشکرا وتی" میز دەکەم بە کورسی سەرۆکدا کە نەتوانێت کەسایەتیت بپارێزێت".

جەبوری دەڵێت" ئەحمەد حەسەن بەکر پەنجەی دەگەزت و دەیوت: من هەڵیان خەڵەتانم و بەزۆر هێنرامە نێو حیزبی بەعسەوە، بەزۆریش کرام بە سەرۆک، هیچ دەسەلآتێکم نییە، نە من دەتوان دەستلەکاربکێشمەوە نە تۆ".

ناوبراو ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەکر پێیوتووە" هەموومان کۆیلەین لای سەدام" . ( ئەو دەمە کە ساڵی ١٩٧٤ سەدام جێگری سەرۆکی و ئەنجومەنی بالآی شۆڕش بووە ).

 



AM:11:10:26/12/2016