لەچەند رۆژی رابردودا 1682 كەس لە توركیا دەستگیركراون

لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی ئامەدی باكوری كوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) ئایسەل توغڵوك یاریدەدەری سەرۆكی گشتیی هەدەپە و پێنج كەسی دیكەش دەستگیركران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون، لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوەیەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی ئامەد سەبارەت بە دۆسێی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" بەڕێوەیدەبات، سەرۆكایەتییەكە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شەش كەس دەركردوە، كە یەكێكیان ئایسەل توغڵوك-ە.

بەپێی میدیاكانی توركیا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو 1682 كەس لە توركیا دەستگیركراون كە زۆربەیان بەتۆمەتی پەیوەندی بە پەكەكە‌و بەشێكیشیان بە تۆمەتی هاوكار لەگەڵ فەتحوڵا گویلەن لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە.



PM:02:30:26/12/2016