وێنە.. پیاوێک لەڕێگەی سێكسەوە (١٠٤) كچ تووشی ئایدز دەکات

پیاوێکی وڵاتی مالاوی (Malawi) (١٠٤) كچ لە بۆنەیەكی ئایینی لە رێگەی سێكسەوە توشی نەخۆشی ئایدز دەكات.

ئەم پیاوە ناوی (ئەریک ئەنیوا)یە، لە ئێستادا داوای لەسەر تۆمار کراوە کە سەبارەت بەوەی کە وایرۆسی HIV یا خود ئایدزی هەبووە و دەنگی نەکردووە، هەرچەندە ئەوە نەسەلمێنراوە کە ئایا ئەم پیاوە بە ئاگاهی درێژەی بە سێکس داوە و لە بۆنە ئایینیەکاندا بەشداری کردووە و یا نائاگا بووە کە تووشی ئەم وایرۆسە بووە.

چیرۆکی ئەم پیاوە لە ڕێگەی ژنێکەوە بە ناوی (ناتاشا) لەژێر ناونیشانی "ململانێی ناتاشا لەگەڵ چەقەڵی پیر" لە ڕاگەیاندنەکاندا دەنگی داوەتەوە.

وڵاتی مالاوی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا هەڵکەوتووە و کە دانیشتوانەکەی زیاتر لە ١٦میلیۆن کەسە. پاککردنەوەی ژنان و کچان لە ڕێگەی سێکسەوە نەریتی کۆنی دانیشتوانی ئەم وڵایەیە؛ جا چ بۆ ئەو کچانەی کە باڵغ دەبن و چە بۆ ئەو ژنانەی مێردیان نامێنێ و چ بۆ ئەو پیاوانەی هاوسەریان ژیان لەدەست دەدات و بە شێوەی سێ مەڕاسیمی خوارەوە بەڕێوە دەچێت:

کوساسا فومبی (Kusasa fumbi):  بە واتای ئەوە دێت کچانی گەنج کە تازە باڵغ و عادە دەبن، لە لایەن کەسێکەوە کە بنەماڵەکەی ڕەزامەندی لەسەرە و یان بۆی هەڵدەبژێرن، سکسیان لەگەڵ دەکڕێت.
کولووا کوفا (Kulowa kufa): لەم مەڕاسیمە ئەو ژن و پیاوانەی کە مێرد و هاوسەریان ژیان لەدەست دەدات لە ڕێگەی کەسیکەوە یا خزمانەوە لە سێکس بێبەش ناکرێن.
فیسی (Fisi): بە واتای چەقەڵ دێت بەو پیاوە دەوترێت کە بۆ مەڕاسیمی ئاینی سێکس دەستنیشان دەکرێ کە سێكس لەگەڵ ئەو ژنانە بکات کە مێردیان مردووە.

 ئەریک ئەنیوا، فیسی یاخود بە واتای خۆمان چەقەڵەکەیە. ئەریک کە لە ئێستادا لەگەڵ ئەو ژن و کچانەی کە تووشی ئەم وایرۆسە بوون، بێزاری و خەمباری دایگرتوون. پێدەچێت دادگای مالاوی بە پێی یاسای (ناپاک‌کردنی کچانی گەنج) پێنج ساڵ زیندانی بۆ ببڕیتەوە و هەندێک لە قوربانیەکان ئەم کارەی بە تاوانی کوشتن لێکدەدەنەوە و داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەکەن.



PM:03:31:28/12/2016