ڤیدیۆ.. چەند پەنابەرێک ئاگر لەکەسێکی ئەڵمانی بەردەدەن
پۆلیسی ئەڵمانیا ناسنامەی حەوت کەسی ئاشکراکرد كە پاش ئەوەی لەیەکێک لە میترۆکانی بەرلین ئاگریان لە کەسێکی بێ لانە بەردا و هەڵهاتن.
وەک لە لێدوانەکەی پۆلیس هاتووە پیاوەکە بەهۆی خواردنەوەی مەی ئاگای لەخۆی نەبووە پاش ئەوەی گڕیان تێبەرداوە، خەڵکی ئەو نزیکانە بەدەمیەوە چون و بەهاوکاری شۆفێری شەمەندەفەرەکە کوژاندویانەتەوە و ژیانیان ڕزگارکردووە .
پۆلیس ناسنامەی گەنجەکانی دیاریکردووە و ئاشکرایانکردووە پەنابەری سوریا و لیبیان و ٦ کەسیان خۆیان رادەست کردووە و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و کەسی حەوتەمیش لەلایەن چالاکیەکی پۆلیس دەستگیرکراوە .
گەنجەکان تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢١ ساڵیدایە و تا ئێستا نەزانراوە چۆن چونەتە ناو ئەڵمانیا و هەتا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە .
PM:04:06:28/12/2016