پوتین: رێكەوتننامەی ئاگربەستی سەراسەر لەسوریا واژۆ كرا

ئەمرۆ سەرۆك كۆماریی روسیا رایگه‌یاند: هه‌ردوو حكومه‌تی سوریاو چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌و وڵاته‌ رێككه‌وتن و له‌ شه‌وی 30/12ەوە‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سەرۆکی ڕوسیا وتیشی: بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی حکومەتی سوریا و یاداشتنامەیەک واژوو دەکەین بۆ چاودێریکردنی ئاگربەست لە سوریا.

لای خۆیەوە سوپای سوریا پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەستەكە دوپاتكردوەو ڕاگرتنی هەموو کردە سەربازییەکانی لە ئەمشەوەوە ڕاگەیاند.

تورکیاش لەلایەن وەزیری دەرەوەیەوە رایگەیاند "ئەو گروپە ئۆپۆزسیۆنانەی واژووی ڕێککەوتنەکەیان کردووە نزیکەی ٦٠ هەزار چەکداریان هەیە.



PM:03:23:29/12/2016