د.فەرهاد پێرباڵ بەیانی لە سلێمانی یە

د.فەرهاد پیرباڵ نوسەری كورد سەردانی سلێمانی دەكات کۆڕێک سازدەکات و، دواتر دوو کتێبی خۆی بە ئیمزاوە دەدات بە خوێنەرانی.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی خەبات بڕیارە كاتژمێر 3ی ئێوارەی 31/12/2016 د. فەرهاد پیرباڵ كۆڕێك بە ناونیشانی (زەردەشت، ئەو پێغەمبەرەی ژنی خۆی نەكوشت) لە قاوەخانەی كلتوریی (نالی) بۆ رێكبخرێت.

هەمان شەو، د.فەرهاد پیرباڵ لە رێوڕەسمێكدا هەر لە شاری سلێمانی، دوو كتێبی نوێی خۆی بە دیاری ئیمزا دەكات و دەیداتە خوێنەرانی.
بەگوێرەی هەواڵێكیش، كە رۆژنامەی (خەبات)ی پارتی بڵاویكردۆتەوە، د.فەرهاد پیرباڵ دەیەوێت خۆی – هەولێر لەگەڵ سلێمانی ئاشت بكاتەوە و ساڵی 2017ە ببێتە ساڵی ئاشتبونەوەی هەموو كورد لەگەڵ یەكتر.




PM:06:00:30/12/2016