ڤیدیۆ..لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر یانەیەک لە ئیستانبوڵ ٧٩ کەس بوونە قوربانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٧/١/١ هێرشکرایە سەر یانەیەکی شەوانە لە ئاهەنگی سەری ساڵی تێدا ئەنجامدەدراو لە کۆی ٧٠٠ کەس کە لەیانەکەدا بوون، ٣٩ کەس کوژران و ٤٠ ی تریش بریندار بوون.

سی ئێن ئێن تورک و ئاژانسی دۆغان لەسەر ئەو چەکدارانی هێرشیان کردۆتە سەر یانەکە بڵاویانکردەوە کە بەعەرەبی قسەیان کردووەو جلوبەرگی بابە نۆیڵیان لە بەردابووە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە دیارە بە کامێرای چاودێری ئەو یانەیە گیراوەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کەسێک لە یانە شەوانەکە دەردەکەوێت کە جلی "بابەنوئێل"ی لەبەردایە. 

والی ئیستابوڵ واسیپ شاهین لەسەر رووداوەکە "یرۆرستێک بە چەکەوە هێرشەکەی کردووەتە سەر یانە شەوانەکە و دەستڕێژی گوللـەی کردووە بەسەر هاوڵاتیاندا لەکاتێکدا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکانیان بوون بەبۆنەی سەری ساڵەوە".




AM:09:30:01/01/2017