سەرۆکی فەرەنسا بەدەستی بەتاڵ نایەتە کوردستان

سەرۆکی فەرەنسا فرنسوا هۆلاند بە دەستی بەتاڵ نایەتە کوردستان و جگە لە پشتگیری سیاسی و سەربازی بۆ حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێم، بڕێک دەرمان بۆ ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆ دەهێنێتە کوردستان.

میدیا فەرەنسیەکان بڵاویان کردۆتەوە " هۆڵاند دوای نیوەڕۆ دەگاتە کوردستان و لەگەڵ خۆیدا زیاتر لە 38 تۆن هاوکاری مرۆیی و دەرمان بۆ ئاوارەکان دەگەیەنێتە کوردستان".

هۆلاند جگە لەوەی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی عێراق د.فواد مەعسوم و سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی وسلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمان بە جیا کۆبوەوە، بڕیاریشە لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبێتەوە.

هەروەها بڕیارە هۆلاند سەردانی بەرەکان شەڕ لەگەڵ داعشدا بکەوێت و لە نزیکەوە چاوی بە هێزەکانی فەرەنسا و هێزەکانی پێشمەرگە لە کوردستان بکەوێت.

فەرنسا ٥٠٠ سەربازی لە عێراق هەیە راهێنان و رێنومایی دەدەن بە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگەو بە ١٤ فرۆکەی جەنگی بەشدارە لە جەنگی هاوپیەمانان لەدژی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا.



PM:01:01:02/01/2017