داعش دوو کێڵگەی نەوتی کۆنترۆڵکرد

لە هێرشێکدا هاوشێوەی هێرشەکەی سەر کەرکوک، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی تکریت و سامەڕا هێرشێکیان کردە سەر هیزە عێراقییەکان و دوو بیری نەوتیان کۆنترۆڵکرد.

بەرپرسێکی کورد لە خورماتوو بە سپی راگەیاند" چەکدارانی داعش توانیویانە کۆنترۆڵی هەردوو بیری نەوتی ( عجێل و عەلاس ) بکەن کە دەکەوێتە ناوچەی تکریت.

تا ئێستا هێزە عێراقییەکان زیانەکانی خۆیان ئاشکرا نەکردووە کە ئاماژە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە بەدەیان چەکداری حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان کوژرابن.
بەپێی زانیاریەکانی ئەو بەرپرسە کوردەوە، ئەو دوو بیرە نەوتە لەلایەن سەرکردەی حەشدی شەعبی و هێزەکانی بەدر هادی عامریەوە کۆنترۆڵکرابوو، نەوتەکەشی دەبرا بۆ ئێران. 
هێرشەکە فراوان بووە هەردوو شاری تکریت و سامەرای گرتۆتەوە.



AM:09:25:03/01/2017