نەوت بەرزترین نرخی تۆمار کرد

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، نرخی نەوت تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە هەڵکشاندایەو بەرزترین نرخی تۆمار کردووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برنت بەرزبۆتەوە بۆ ٥٨ $ دۆلارو ١٠ سەنت، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکا بەرزبۆتەوە بۆ ٥٤$ دۆلار ٩٢ سەنت.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە ئەنجامی ئەو بڕیارەی ولآتانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک دێت کە رۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەیان بە بڕی ٥٦٠ هەزار بەرمیل و سەرەتای ساڵی نوێ، وەک یەکەم رۆژی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دیاری کرا.

هەروەها ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لە کاتێکدا دێت کە لە کۆبوونەوەیەکی پێشتری ئۆپێکیش کە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بەڕێوەچوو، وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوت رێککەوتبوون، واتە بە هەردوو رێككەوتنەكە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا رۆژانە نزیكەی ملیۆنێک و 800 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكرێتەوە

PM:01:52:03/01/2017