سێ هه‌زار سه‌ربازی تورك لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە كوژراون
پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ساڵی ٢٠١٦ی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه "سێ هه‌زار و ٤٠٤ سه‌رباز و پۆلیسی توركیا كوژراون كه ٣٨ كه‌سیان فه‌رمانده‌ی باڵان".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری ساڵی ٢٠١٦ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی له‌گه‌ڵ سوپای توركیادا راگه‌یاند كه تیایدا هاتووه " ئێمه وه‌كو هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل- هه‌په‌گه، له به‌رامبه‌ر پیلانی قێزه‌ونی له ناوبردندا به‌رخۆدانمان كردووه، شه‌ڕ له‌م دواییانه‌دا له ئامه‌د، بۆتان، دێرسیم، سه‌رحه‌د و ئامانۆسان په‌ره‌ی سه‌ندووه".
راشیگه‌یاندووه "له ساڵی ٢٠١٦دا سوپای توركیا زۆرترین كوژراو و برینداری داوه و زیانی زۆریان پێگه‌یشتوو ه‌و شه‌ڕی پرۆفیشناڵی هێزه‌كانی گه‌ریلا سوپای توركی ناچار به پاشه‌كشه و شكست هێنان كردووه".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئاماری ساڵی ٢٠١٦ به‌م شێوه‌یه‌یه:
هێرشه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای تورك:
ئۆپه‌راسیۆنی پیاده: ٣٢٣
هێرش به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه: ٤٠٦
هێرش به كۆپته‌ری كوبرا: ٨٨
هێرش به چه‌كی قورسی وه‌كو هاوه‌ن و تانك و تۆپ: ٤٩٣
چالاكی گه‌ریلاكان دژی ئه‌و هێرش و ئۆپراسیۆنانه:
چالاكی و شه‌ڕ: ١١٥٠ كه ١٦٠ له‌وان چالاكی بوون
ژماره‌ی ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسانه‌ی كوژراون: ٣٤٠٤ كه ٣٨ له‌وان فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزبوون
ژماره‌ی ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسانه‌ی برینداربوون: ١٣٣٤
ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله زرێپۆشانه‌ی تێكشكێندراون: ١٦٦ كه هه‌شت له‌وان تانك بوون
ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێكله سه‌ربازییانه زیانیان پێگه‌یشتووه: ٤٨
ژماره‌ی ئه‌و كۆپته‌ر و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی تێكشكێندراون: ٤ كه یه‌ك له‌وان فڕۆكه ئیف-١٦ بووه
ژماره‌ی ئه‌و كۆپته‌رانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه: ٢٥، كه ١٤ له‌وان سكۆرسكی بوون و ١١ له‌وان كوبرا
ژماره‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه: ٢٨٦
ژماره‌ی ئه‌و گریلایانه‌مان كه شه‌هیدبوون:٥٨٥، ١٣ له‌و گه‌ریلا قاره‌مانانه له شه‌نگال شه‌هیدبوون
ژماره‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی به‌دیلگیراون: ١٤
PM:03:09:03/01/2017