خانمە پێشکەشکارێکی کورد: هیچ ئادەمێک شایستەی بەهەشت نییە

کاڵێ کاروان، خانمە پێشکەشکاری نوێی کەناڵی نێت تیڤی، کە چەند گۆرانییەکیشی هەیە، لە پۆستێکیدا دەڵێت هیچ ئادەمێک شایستەی بەهەشت نییە کە مەبەست لەوەیە هیچ پیاوێک شایستەی بەهەشت نییە.
کاڵێ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "‎مەترسە حەوا,بە عیشقەوە قەپ لە سێوەکەت بگرە. هیچ ئادەمێک شایەنی بەهەشت نیە".
کاڵێ تەمەنی ٢١ ساڵەوە و پێشتر چەند گۆرانییەکی بڵاوکردووەتەوە و لە ماوەی ڕابردووشدا ئاشکرایکرد کە لە کەناڵی نێت تیڤی وەک پێشکەشکار دەستبەکار دەبێت و هاوسەرگیری نەکردووە و ئاشکرایکردووە دوای دەرکەوتنی داواکاری زیادی کردووە و زۆر کەس داوای هاوسەرگیری لێ دەکەن



PM:08:44:03/01/2017