ماریا هەورامی زۆر جیاواز دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووتەوە کە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز دەرکەوتووە.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ماریا هەورامی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و كە  لە رێوڕەسمێكی سەری ساڵی نوێ‌و لەكاتی بەڕێوەبردنی كۆنسرتێك وێنەكەی گیراوە.

 ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە.

هەروەها ماریا سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری ڕایگەیاندبوو "جوانكاریم نەكردووە، قەتیش حەزم لێی نەبووە، بەنیازیش نیم جوانكاری بكەم، چونكە هەست دەكەم ئەوكات دەبمە كەسێكی دەستكرد".



PM:03:47:05/01/2017