ئایا یەكشەممە پشووە؟

سبەینێ هەینی 6ی كانونی دووەمە كە هەموو ساڵێك لەو رۆژەدا بەهۆی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەكرێت بە پشووی فەرمی بەڵام ئەمساڵ ئەو رۆژە بە هەینی كەوتووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند كە ئەوان تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ ئەوەی قەرەبووی فەرمانبەران بكەنەوە بە پشوو. هەموو ئەو هەواڵانەش كە باس لەوە دەكەن رۆژی یەكشەممە پشوو بێت ، دوورە لە راستیەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: ئەگەر بڕیاربدرێت یەكشەممە بكرێت بە پشووی فەرمی، ئەوا لەلایەن سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

رۆژی 6 كانوونی دووەمی 1921 سوپای عێراق لەسەردەمی مەلیك فەیسەڵی یەكەم و بە پاڵپشتی بەریتانیا دروستكرا و لە ماوەیەكی كەمدا بووە یەكێك لە سوپا گەورە و زەبەلاحەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.


PM:04:09:05/01/2017