قاعیدە بۆچوونی خۆی لەسەر ئەبوبەکری بەغدادی ئاشکراکرد

ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە هێرشدەکاتە سەر ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش‌ و بە"درۆزن" ناوی‌ دەبات.
لەتۆمارێکی دەنگیی نوێدا کە لەژێر ناونیشانی "نامەیەک بۆ گەلەکەمان، بۆ جگە لە خودا سوجدە نابەین"، ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕایگه‌یاندووه‌، هەڵمەتێک هەیە بۆ ناشرینکردنی رێکخراوی قاعیدە، و دەشڵێت بەغدادی درۆزنە

هەرچەندە هەردوو ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش‌ و ڕێکخراوی قاعیدە دوو ڕێکخراوی توندڕەوی ئیسلامین، بەڵام ناکۆکی قوڵ لەنێوانیاندا هەیەو لەو کاتەی ئەبوبەکر بەغدادی خۆی وەک خەلیفەی مسوڵمانان ناساند، ڕێکخراوی قاعیدە بەیعەتیان پێ نەدا.

زەواهیرى ئاماژەى بەوەشکردووە، دەبێـت کارى لە پێشینەى "موجاهیدەکان" لێدانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیبێت بە لەبەرچاو گرتنى "تایبەتمەندى گۆڕەپانەکانى شەڕ".

سەرۆکى ڕێکخراوى قاعیدە باسیلەوەشکردووە، قاعیدە هەموو ڕێککەوتنێک ڕەتدەکاتەوە کە ماف بدات بە "کافران" دەست بگرن بە سەر وڵاتانى موسوڵماندا، "بۆ نمونە وەک ئەوەى ئیسرائیل دەستى بەسەر فەلەستیندا گرتووە و ڕوسیا بە سەر قەوقازدا، هیندستان بە سەر کشمیردا، ئیسپانیا بە سەر سەبتە، چین بەسەر تورکمانستانى ڕۆژهەڵاتدا".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە"دەبێت ڕێگە بگیرێت لە ئەنجامدانى کارى کوشتن و تەقینەوە لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەى کە لە ئاینمان ڕێگە نادات هێرش بکرێتە سەریان".



PM:02:05:06/01/2017