" تورکیا هێزەکانی لە بەعشیقە دەکشێنێتەوە"

لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی تورکیا، یلدیرم بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، باڵوێزی عێراق لە تورکیا رایگەیاند" یەکێک لە مەبەستی هاتنی یلدێرم بۆ بەغدا، رێککەوتنە لەسەر کشانەوەی هێزەکانیان لەبەعشیقە بۆ نێو خاكی وڵاتەکەیان".

هشام ئەلعەلەوی بە کەناڵی " مەیادین " ی راگەیاند" یەکێک لەو تەوەرانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و تورکیا لە سەردانەکەی یلدێرم دا بۆ بەغدا باس دەکرێت، پرسی کشانەوەی ‌هێزەکانی تورکیا لە بەعشیقە".

ئەلعەلەوی دەڵیت" تورکیا هێزەکانی دەکشێنێتەوە لە عێراق".

تا ئێستا لایەنی تورکی لەو بارەیەوە هیچی لێدوانێکی بە میدیاکان رانەگەیاندووە.

هێنانی ئەو ‌هێزانە بەبێ رەزامەندی حکومەتی ناوەندی بۆ ناوچەی بەعشیقە لەدوای داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، بووە بە مایەی کێشەی گەورەی نێوان هەردوو وڵات و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا ئەو ناکۆکیانە گەیشتە لووتکە.

ئەمڕۆ ١/٧ وەفدێکی باڵای تورکیا بەسەرۆکایەتی یلدێرم گەیشتە بەغداو لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی تری عێراق کۆدەبێتەوە.



AM:11:37:07/01/2017