ڤیدیۆی سەمایەکی ژنانی سعودی لەدوو هەفتەدا زیاتر لە 3 ملیۆن جار بینراوە

بینینی ژنانێك كە لەكلیپێكدا سەمادەكەن یان سواری پاسكیل دەبن‌و یاری سەبەتە دەكەن شتێكی تازە نیە، بەڵام ئەگەر ئەم كلیپە لە سعودیە روویدابێت دەبێتە هەواڵ‌و رووداوێكی نێودەوڵەتی.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس 24، كلیپێكی نوێ لەلایەن ماجدە عیسا هونەرمەندی سعودی هەرایەكی زۆری ناوەتەوە. ڤیدیۆكە كە ناوی "نیگەرانییەكان"ە لەماوەی دوو هەفتدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری هەبووە.

لەبەشی یەكەمی كلیپەكە، چەند ژنی دەمامكدار‌و عەبا پۆش لەناو سەیارەیەكدان كە منداڵێك شۆفیری دەكات‌و بە چەپڵە لێدانەوە دەڵێن "ئەگەر خودا شەڕی ئەم پیاوانە كەم بكاتەوە".

ڤیدیۆكە ببینە:







ئه‌م بابه‌ته 3991 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

:02:55:07.01.2017