پزیشكێك بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر 37 كچ دادگایی دەكرێت

لە وڵاتی فەرەنسا پزیشكێكی تەمەن 67 ساڵ بەتۆمەتی ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردوەتەسەر 37 كچ كە نەخۆشی خۆی بوون دادگایی دەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەم پزیشكە خەڵكی شاری "شەیر" لەو وڵاتەكەی كە سەرەڕای ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردوەتە سەر نەخۆشەكانی، لەكاتی سێكسكردن لەگەڵ ژمارەیەكیان فیلمی هەڵگرتووە.

بەپێی هەواڵەكە تەمەنی ژمارەیەك لەو كچانەی دەستدرێژییان كراوەتە سەر لەكاتی روودانی ئەو دەستدرێژییانە لەخوار تەمەنی یاساییەوە بووە.



AM:10:20:08/01/2017