بەوێنە .. بزانە ئەم ژنە دوای ئەوەی مێردەکەی خیانەتی لێکرد چی لەخۆی کردووە

بێستا ئایالا ناوی ئەو ژنەیە کە مێردەکەی بەهۆی زۆری کێشییەوە لێی جیابوویەوە و خیانەتی لێکرد،بەڵام ئێستا کێشی زۆر دابەزیوە و مێردەکەی داوای هاوسەرگیری لێکردووەتەوە

ئەو ژنە دوای ئەوەی منداڵی دەبێت ، و کێشی دەگاتە ١٢٠ کگم، مێردەکەشی بەردەوام گاڵتەی پێ دەکات و تەنانەت خیانەتیشی لێدەکات، تا ئەو کاتەی ئاشکرا دەبێت و بڕیار دەدات لێی جیابێتەوە.

دوای جیابوونەوەکە ئەو ژنەبڕیاریدا شێوەی خۆی بگۆڕێت و کێشی کەمبکاتەوە، بەجۆرێک ژیانی گۆڕانکاری بەسەردا ھات، مێردەکەی پێشووی داوای لێکرد جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆلای یەکتری، بەڵام داوای لەلایەن ژنەکەوە رەتکرایەوە



PM:07:27:08/01/2017