یلدریم لە یەکەم لێدوانی دوای گەڕانەوەی بۆ تورکیا: یان پێشمەرگەو هێزە عێراق پەکەکە لە شەنگال دەردەکەن، یان ئێمە دەیکەین

لەیەکەم لێدوانی دوای گەڕانەوەی لە عێراق یلدرێم رایگەیاند" یان هێزەکانی پێشمەرگەو عێراق، چەکدارانی پەکەکە لە لەشنگاڵ دەردەکەن، یان ئێمە بە ئەرکی خۆمان هەڵدەسین و دەریان دەکەین".

وەک میدیاکانی تورکیا بلآویان کردەوە، دوای گەڕانەوەی یلدرێم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ ولآتەکەی لە فرٶکەخانەی " ئەسانبوغا" لە ئەنقەرە بەرۆژنامەنووسانی راگەیاندووە" رێککەوتنین لەسەر دژایەتی کردنی رێکخراوە تیرۆریستەکان و لە پێش هەمووشیانەوە، پەکەکەو داعش و گوولەن".

ئەو وتی" ئێمە بوونی پەکەکە لەناوچەی شنەگال بە مەترسی دەزانینن لەسەر ئەمنی نەتەوەیی تورکیا، بە راشکاوانە بەلایەنە عێراقییەکانمان راگەیاندووە، یان پێشمرگەو سوپای عێراق پەکەکە لە شەنگال دەردەکەن، یان ئێمە بە ئەرکی خۆمان هەڵدەسین و دەریان دەکەین".

یلدرێم لە سەردانێکی دوو رۆژەیدا بۆ بەغداو هەولێر، دوێنی گەڕایەوە ولآتەکەی خۆی و یەکەم لێدوانی لەسەر دژایەتیکردنی پەکەکە بە رۆژنامەنووسان راگەیاند. 



AM:11:13:09/01/2017