پەكەكە: گەریلا لە شەنگال ناكشێتەوە
كۆمیتەی دیپلۆماسی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایدەگەیەنێت "ده‌بێ شه‌نگال له لایه‌ن شه‌نگالیه‌كانه‌وه به‌ریوه‌ببرێت و له لایه‌ن هێزه‌كانی خودی شه‌نگاله‌وه بپارێزرێت".
بەپێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمیته‌ی دیبلوماسی كه‌جه‌كه هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه، هه‌ركاتێك ئێزدییه‌كان بوونه خاون هێزی خۆپاراستن و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری خۆیان ئه‌وكات ئامانجی گه‌ریلا له شه‌نگال كۆتایی دێت، به‌ڵام تائێستا كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا له ئارادا نییه‌و په‌كه‌كه‌و فه‌رمانده‌كانی گه‌ریلا هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه له‌و باره‌یه‌وه.
كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ركاتێك ئێزدیه‌كان به بیرورای سیاسی و گروپه جیاوازه‌كانیان له شه‌نگال كۆبونه‌وه و هێزێكی هاوبه‌شیان بۆ پاراستنیان دروستكرد و خۆیان به‌ڕێوه‌برد، "له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و كات كێشه‌ی بوونی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌كانی له‌وێ چاره‌سه‌ر ده‌بێت. له‌و باره‌وه گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ وه‌فدی سیاسی پارتی به‌رده‌وامه".
"گه‌ریلا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن نه‌چووه‌ته شه‌نگال به‌ڵكو بو رێگریكردن له كۆمه‌ڵكوژی ئیزیدیه‌كان له لایه‌ن داعشه‌وه چووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و شه‌ڕی داعشی كرد و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی تیرۆریستان پاراستووه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر روبه‌روی هێرشی له‌و شێوه‌یه نه‌بن هاوكاری ئیزیدیه‌كانی كردووه بۆ دروستكردنی ده‌زگاكانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستنیان له لایه‌ن خودی شه‌نگالییه‌كانه‌وه"، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه.
PM:02:09:09/01/2017