ئەو خانمە هونەرمەندەی "وێنەی ڕووتی خۆی" بڵاوکردەوە گەیشتە هەولێر

ڕۆڵا یەمووت خوشکی خانمە گۆرانیبێژ، هەیفا وەهبی کە بەردەوام وێنەی وروژێنەر و ڕووتی خۆی بڵاودەکاتەوە گەیشتە شاری هەولێر دەڵێت شاری هەولێر ئاڵتونە.

ڕۆڵا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە کە لە ڕێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و شاری هەولێریش بە شارێک لە ئاڵتوون ناودەبات.

ڕۆڵا ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاوکردەوە کە بەهۆی دەرکەوتنە وروژێنەرییەکەوە هەڵای نایەوە و میدیا لوبنانییەکان باس لەوە دەکەن کە رولا دەیەوێت لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕووتەوە کێبڕکێی هەیفای خوشکی بکات.



PM:07:53:09/01/2017