بە وێنە.. نەوشیروان مستەفا تەماشای کام کەناڵی تەلەفزیۆنی دەکات؟

نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە دوا دەرکەوتنی لە ژوورێکی تایبەتدا دانیشتووەو تەماشای کەناڵی KNN دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ دووەمجار چەند وێنەیەکی نەوشیراون مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوکرایەوە، وێنەکانی یەکەمی کە رۆژی ١/٤ گیرابوون و ئەمڕۆ بڵاوکرانەوە، نەوشیروان مستەفا بە لاوازی دەردەکەوێت و بە تەمەنی زۆر بەرووخساریەوە دیارە، بەڵام وێنەکانی ئەمڕۆی کە ئێوارە بڵاوکرانەوە، ناوبراو باشتر دەرکەوتووە.

  چاودێران پێیانوایە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی ئەم ئێوارەیەی نەوشیروان مستەفا کە بەشێوەیەکی باشتر دەرکەوتووە، وەڵامدانەوەیە بۆ میدیاکانی پارتی کە تەندروستی باشەو هیچ کێشیەیەکی نییە.

نەوشیروان مستەفا بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پزیشک و وەرگرنتی چارەسەر رۆژی ٢٠١٦/٩/٣ سەردانی وڵاتی بەریتانیای کردوووە، تا ئێستا کە نزکەی چوار مانگە نەگەڕاوەتەوەو لە دوورە چاودێری بارودۆخی کوردستان و عێراق و بزووتنەوەکەی دەکات.



PM:10:52:09/01/2017