ئاوێزەی گەردەلوول بەم دەرکەوتنەی هەزاران کەسی سەرسام کردووە

خانمە هونەرمەند و ڕاگەیاندنكار كوێستان خوسرەوی چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە و زیاتر لە هەزار کەس سەرسامی خۆیان بە وێنەکەی نیشانداوە
كوێسان خوسرەوی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی هەزاران لە هەوادارانی.
کوێستان نوسیویەتی "ژیان بەبێ ھەولدان جوانیەکانی خۆی نیشان نادا بۆیە ھەمیشە لە ژیانا ھەول ئەدەم تا گشت جوانیەکانی ئەبینم".
كوێستان خوسرەوی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و بەشداری چەند دراما و فیلمێكی كردووە كە دیارترینیان بەشی سێهەمی درامای گەردەلولە كە بەڕۆڵی ئاوێزە بەشداری كرد، لەئێستاشدا پێشكەشكاری پرۆگرامێكە لە كەناڵی زاگرۆس.
ئه‌و پێشکه‌شکاره‌ی که‌ناڵی زاگرۆس سه‌باره‌ت به‌ کارکردنی وه‌ک ئه‌کته‌ر ده‌ڵێ " من ھەمیشە حەزم لەتەمسیل و کاری ھونەری بوو بەردەوام حەزم دەکرد کە بەشداری کاری نواندن بکەم. ھەڵپەڕکێ ھۆکاری سەرەتای دەرکەوتنم بوو. زۆر شانازی پێوە دەکەم و ھەمیشە ئەو گروپەم خۆشدەوێت، کە ئیشم تێدا کردووە و ھەمیشەش ھەوڵم داوە زیاتر بەدەست بێنم لەوەی کە ھەمە بەڕێگای دروست و بەتوانای خۆم و کەسوکارم، بۆیە لەبەر نەبوونی کاری نواندن لە کۆیە ھەڵپەڕکێم ھەڵبژارد و چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کە کارێکی نواندنی باشم بۆ بێت و بەشداری تێدا بکەم، چونکە باوەڕم بە خۆم بوو کە دەتوانم سەرکەوتووبم و یەکەم ئیشی دراماشم گەردەلوولە.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری کردووه‌ ده‌ڵێت "زۆری ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ دەردەکەون سەرەتا جوانکاری دەکەن و پاشان خۆیان دەردەخەن، لەگەڵ رێزم بۆیان ئەمە حەقی ھەر کەسێکە بۆخۆی چی دەکات و چی ناکات، بەڵام من کچی پێشمەرگە و بەشی زۆری ژیانم لەناو ئاووھەواو سروشتی جوانی چیاکانی کوردستاندا بەسەربردووە ئەوەی خودای گەورە پێی بەخشیووم ھەر ئەوەش ئەبەمە بۆلای و ھیچکات ئامادە نیم کە جوانکاری بکەم، چونکە زۆر لەخۆم رازیم ئەوانەی جوانکاری دەکەن دەیانەوێت وەکو منیان لێ بێت، ئەی من وەکو کێ خۆم جوان بکەم؟ سوپاس بۆ خوای گەورە".

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هاوسه‌رگیری کردووه‌ و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به‌ خۆشه‌ویستی بووه‌ و خاوه‌نی کچێکه‌

PM:09:31:10/01/2017