به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر
بودجه‌ی نه‌وت و هه‌وڵی پارێزگاری سلێمانی 25 محاویله كڕدراوه و به‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا
دابه‌شده‌كرێت كه ماوه‌ی مانگێكه كاره‌بایان بڕاوه
سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
كاره‌بای سلێمانی به ماڵپەڕی وێستگەی ڕاگەیاندووە "له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با گه‌ڕه‌كانی سلێمانی به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی
محاویله‌ی كاره‌باكانیان سوتاوه‌و چاكناكرێته‌وه، به‌هه‌وڵی پارێزگاری سلێمانی و
له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وتی دوو به بڕی 200 ملیۆن دینار 25 محاویله‌ی كاره‌بای (400
كه‌ی ڤی) كڕدران و ئه‌مڕۆ 10ی كانوونی دووه‌م گه‌یشته سلێمانی و بڕیاره به‌سه‌ر
سیانه‌كانی كاره‌با دابه‌شبكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای وتووشییەتی " دابه‌شكردنی ئه‌و محاویلانه ته‌نها
بۆ شوێنانه‌یه كه‌ماوه‌یه‌كه محه‌ویله‌كانیان سوتاون و له كاركه‌وتون
چاكناكرێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كیش دابه‌ش ده‌كرێن، كه چ شوێنێك محاویله‌كه‌ی زووتر
له‌كاركه‌وتوه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە له ئێستادا به‌شێوه‌ی تێكڕا هه‌شت بۆ نۆ كاتژمێر كاره‌با
ده‌درێته ماڵان، به‌ڵام سه‌دا 30 بۆ 40ی گه‌ڕه‌كه‌كان كێشه‌ی ئۆڤه‌ر لۆد و سه‌ره
محاویله‌یان هه‌یه.