بڕیارێکی نوێ لە بارەی ئینتەرنێتەوە درا

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بە وەكالەت پڕۆژەی تەندەری راستەوخۆی هێلێكی نوێی ئینتەرنێتی لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە پەسەندکرد کە بە شێوەی فایبەر ئۆپتیک دەبێت


ئومێد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە " لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە (10)ی كانونی دووەمی 2017 ئەنجومەنی وەزارەت پڕۆژەی تەندەری راستەوخۆ بۆ قەزاو ناحیەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین پەسەندكرد، كە پرۆژەی فایبەر ئۆپتیك(FTTH)ی ئینتەرنێتی بێسنورەو پڕۆژەكە دوای پەسەندكردنی بڕیاری لەسەر درا بخرێتە كێبڕكێی راستەوخۆ بۆ كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت".

وتەبێژەکەی وەزارەتی گواستنەوە وتووشییەتی " ئەو پڕۆژەیە پێشتر لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دراوەتە كەرتی تایبەت و جێبەجێ‌ كراون".



PM:11:05:10/01/2017