ئێنریکی دوو رۆژە سەیری تیڤیم نەکردووە تا سەیری ئاهەنگەکە بکەم

ئەمرۆ راهێنەری بەرشەلۆنە لویس ئینریکی لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی بیلباو کرد کە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێت.

لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رۆژنامەنوسێک پرسیار لە ئینریکی دەکات سەبارەت بە باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٦ و ئاهەنگەکەی فیفا، لە وەڵامدا راهێنەرەکەی بەرشەلۆنە دەلێت دوو رۆژە سەیری تەلەڤزیۆنم نەکردووە تا سەیری ئەو ئاهەنگە بکەم.

دواتریش باسی یاریزانانی یانەکەی دەکات کە ئامادەی ئاهەنگەکە نەبوون و دەڵێت من پشتگیریان دەکەم بەرێژەی لە %١٠٠.



PM:11:06:10/01/2017