رۆناڵدۆ:دەزانم بۆچی یاریزانانی بەرشەلۆنە نەهاتن بۆ ئاهەنگەکە

لە لێدوانێكیدا لە سەر ستەیجی ئاهەنگەکەی فیفاداو لە کاتی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان رۆناڵدۆ قسەی بۆ ئامادەبوون کردوو دڵخۆشی بە بردنەوەی ئەو خەڵاتە دەربڕی و سپاسی یاریزانان و ڕاهێنەران و خێزانەکەی و خۆشەویستەکەی کردوو ساڵی ٢٠١٦ی بە باشترین ساڵی ژیانی ناوبرد.

لە کۆتاییدا لێدوانەکەیدا رۆناڵدۆ وتی بە داخەوەم بۆ ئەوەی یاریزانانی بەرشەلۆنە ئامادەی ئاهەنگەکە نەبوون خۆم باش دەزانم بۆ ئامادەنەبوون.

شایەنی باسە پێش چەند سەعاتێک لە دەستپێکردنی ئاهەنگەکە یاریزانانی بەرشەلۆنە کە بریتیبوون لە میسی و سوارێز وئینێستا و پیکێ رایان گەیاند بەهۆی یاری یانەی ئاتلەتیک بیلباوەوە ناتوانینن ئامادەی ئاهەنگەکە ببین و ئەمەش رۆناڵدۆی دڵتەنگ کرد.



PM:11:40:10/01/2017