بەغدا بڕێكی تر نەوت رەوانەی هەرێم دەكات

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، حكوومەتی عێراق رەزامەندیی لەسەر دابینكردنی بڕی یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ئەو پارێزگایە داوە.


عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە لێدوانێكدا بەسایتی باسنیوزی ڕاگەیاندوە، ئەنجومەنەكە نووسراوێكی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ناردووە و وێنەیەكی ئەو نووسراوەیان بۆ فەرمانگە تایبەتەكانی پارێزگا ناردووە، كە داوایان لە وەزارەتەكە كردووە نەوت بۆ هاوڵاتیانی ھەولێر، كەمپەكانی ئاوارە عێراقییەكان و ھێزەكانی ناوخۆ دابین بكرێت.


ناوبراو وتیشی: ماوەیەكە نەوزاد هادی، پارێزگاری ھەولێر لەسەر ھێڵە لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ دابینكردنی بڕی ملیۆنیك لیتر نەوت بۆ پارێزگای هەولێر.


ئاشكراشی كردووە، حكوومەتی عێراق رەزامەندیی لەسەر دابینكردنی ئەو بڕە نەوتە بۆ پارێزگای هەولێر داوە، بەڵام چۆنییەتی ناردنی نەوتەكە ماوە.



AM:08:34:11/01/2017