مەكتەبی سیاسی پارتی ‌و یەكێتی كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ 11/1، هەر دوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەولێر كۆببنەوە.


سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند: بڕیارە هەردوو شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی سبەینێ لە پیرمام لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.


بەوتەی سەرچاوەكە شاندی پارتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی سەرپەرشتی دەكرێت‌و شاندی یەكێتیش لەلایەن مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكرێت.


ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ سێشەممە بڕیار بوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەهەردوو باڵی ( زۆرینە و ناوەندی بڕیار )، بەمەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە سیاسیەکانی کوردستان كۆببنەوە بەڵام بە هۆی نەبوونی بەرهەم ساڵح و کێشەناوخۆییەکانی یەکێتی کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە.



AM:08:36:11/01/2017