خۆشترین هەواڵ لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردەدات لە دەستکاری کردنی مووچەی فەرمانبەران وچەند پێشنیازێکیش خراوەتە ڕوو.

یوسف عوسمان عەوێنەیی، سەرۆكی یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان ڕایگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە چەند زانیارییەكی پێگەیشتووە و تێدا باس لە گەڕانەوەی پارەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران دەكات.

ناوبراو بە ڕۆژنامەی باسی وتووە "یەكێك لە پێشنیازەكان 10% تاوەكو 15% ڕێژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران هەڵبگیرێت بۆئەوەی بڕێك لە موچەی فەرمانبەران زیاتر بكرێت و مووچە لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی بدرێت و دەرماڵەكان هەڵبگیرێن".

یوسف عوسمان عەوێنەیی، سەرۆكی یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان ڕاشیگەیاندووە "ئەگەر تەنها مووچەی بنەڕەتی بدرێت بە فەرمانبەران بەشی زۆری فەرمانبەران سودمەند دەبن و حكومەتیش قازانجێتی، بەشێك لە فەرمانبەران مووچەكانیان زیاتر دەبێت و قەرزەكانی سەر حكومەتیش كەمتر دەبنەوە و بەوەش نزیكەی 150 ملیار دینار بۆ حكومەت مانگانە دەگەڕێتەوە".



AM:11:01:11/01/2017