وڵاتێكی دەوڵەمەندی جیهان هاوڵاتیانی كوردی باشور وەردەگرێت

وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانی وڵاتی كەنەدا راگەیاند لەمانگی شوباتی داهاتووەوە بە پێی پلانێك ژمارەیەك پەنابەری كوردی ئێزیدی وەردەگرێت.

لەمبارەیەوە خەیری بۆزانی، نوێنەری ئێزیدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە بە ماڵپەڕی خەڵكی رایگەیاندوە، ئێزێدییەكان لە هەرێمی كوردستان دوو ناوەندیان هەیە بۆ راییكردنی كارەكانیان كە یەكێك لەو ناوەندانە ئایینیە‌و لەشەنگالە‌و ناوەندەكەی دیكەش حكومییە‌و لەهەلێرە.

وتیشی: لە ئێستادا 360 هەزار هاوڵاتی ئێزیدی ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون لە كەمپەكاندا ژیان بەسەر دەبەن.

بەپێی پرۆژە یاسایەك كە ئەنجومەنی نوێنەرانی كەنەدا بە زۆرینەی دەنگ پەسەندی كردوە، ئەو وڵاتە ژمارەیەك پەنابەری كوردی ئێزیدی وەردەگرێت.



AM:11:33:11/01/2017