وادەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەنرا

ماڵپەڕی گوڵانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد کە تا کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕەکەی پارتی هاتووە هێشتا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی نەنێردراوە، تاوەکوو وردبینی تێدا بکرێت چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە یاخود شەممە، لیستەکە بگاتە وەزارەتی دارایی و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات".
هەروەها بڵاویشیکردووەتەوە "تا کۆتایی ئەم مانگە، دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت و بەپێی سیستەمی پاشەکەوت مووچەکە دابەش دەکرێت، هەر بۆیە بە بەشی ژمێریاریی فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتراوە کە مووچەی مانگی 11 دابەش دەکرێت"
پێشتر د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر نرخی نەوت دانەبەزێتەوە و بارودۆخەکە وەک ئێستا بڕوات، ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.



PM:12:07:11/01/2017