لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نێوەڕۆ ئەمڕۆ ١/١١ لیرەی تورکی لەو نرخە نزمەی تۆماری کردووەو زیاتر دابەزی و نزیک بوەوە، لە نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر لە بازارێ دراوی سلێمانی، ئەحمەد رەشید بە سپی راگەیاند" نرخی لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی لە ماوەێ چەند ساڵی رابردوودا هەرگیز هێندەی ئێستا دانەبەزیووە".

ناوبراو ئەوەی خستە روو کە نێوەرۆی ئەمڕٶ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی دابەزی بۆ ٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار و دواتر کەمێک بەرزبووە بۆ ٣٤ هەزار دینار.

ئەمە لە کاتێکیدایە نرخی لیرەی تورکی هێندە دابەزیووە کە ١٠٠$ دۆلاری ئەمریکی ٣٩٥ لیرەی تورکی دەکات. 




PM:02:29:11/01/2017