پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١/١١ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەهەولێر سازکرد بڕیار لەسەر کۆمیتەیەکی هاوبەش درا.
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به ئه‌ركه مێژووییه‌كانی هه‌ردوو حیزب له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت و پاراستنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای ڕاپه‌رین كه به خوێن و خه‌بات به ده‌ست هاتوون و له ئاكامی كاری هاوبه‌ش و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردستانی بووه، ئه‌مڕۆ شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا له شاری هه‌ولێری پایته‌خت كۆبوونه‌وه و ئه‌م بابه‌تانه‌یان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌روولا: بۆ زیاتر پته‌وكردن و په‌ره‌پێدان و گونجاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌پێی ئه‌ركه‌كان و هه‌لومه‌رجی نوێ، به‌تایبه‌تی له بواری حوكمڕانی و په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهاندا، كه له ئاست گۆڕانكارییه خێرا و زۆره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا بێت و له به‌رژوه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت.
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه و گرفته‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتر.
سێیه‌م: چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و مووچه‌خۆرانی به‌تایبه‌تی گرتووه، بۆیه هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوكار بین بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ركردن و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و بوارانه‌ی پێویستن كه ببێته مایه‌ی دابینكردنی بژێویی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و دابینكردنی مووچه بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به بواری نه‌وت و گاز و دابینكردنی شه‌فافیه‌تی زیاتر و پێویست.
چواره‌م: دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێش هه‌موویانه‌وه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: دانانی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراق و هه‌ر لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 له ئاینده‌یه‌كی دیاریكراودا، ئینجا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
شه‌شه‌م: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك كه سه‌ره‌نجام بتوانین كۆی كێشه‌كان چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێین.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نێشتمانیی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان.