ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو بڵاویکردەوە دەرهێنەری بواری کلیپ، بڕوا تەها، بەیانی ئەمڕۆ بە
شێوەیەکی کت‌وپڕ گەیەندرایە نەخۆشخانە لە فینلەندا و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە..
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر
10:30 خولهك به‌په‌له گهندراوهتهوه نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه له
ئێستادا دۆخى ته‌ندروستى جێگیره و دواى چه‌ند رۆژێكى تر نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵیت و
ده‌چێته‌وه ماڵەوه له‌وێ چاره‌سه‌رى كۆتاى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بۆ ده‌كرێت.
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە بڕوا ته‌ها له‌دایكبووى
شارى كه‌ركوكه، له‌وڵاتى فینله‌نده ده‌ژى، كارى ده‌رهێنانى كلیپى بۆ ده‌یان هونه‌رمه‌ند
كردووه، دواین كارى هونه‌رى كاركردن بوو بۆ كلیپى هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید
كورده به ناوى ئه‌وین.