وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم
ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە فۆرمی بایۆمەتری مووچە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی
میدیا نێردراوە، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە"ئاگاداری خانەنشینانی سەر بە
بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی ھەولێر /١ و ھەولێر/٢، کە دەکاتە ناو (سەنتەری
شاری ھەولێر و دەورووبەری)، لە ماوەی (١٥/١/٢٠١٧ تا ١٥/٢/٢٠١٧)، سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری)
تایبەت بە مووچەکانیان"
هەروەها ئاشکراشیکردووە ئەو خانەنشینە پێویستە ناسنامەی باری
شارستانیان (فسفۆری) بێت یان کارتی نشیتیمانیان ھەبێت.