فاروق مەلا مستەفا: ئاشتی هەورامی هەڵەی گەورەیە

فاروق مەلا مستەفا سەرمایەداری دیاری کورد دەڵێت "کێشەی گەورە ئەوەیە وەزارەتی سامانەسروشتییەکان شەفاف نییە، ئەو پیاوەی وەزیرە دەرچووی جیۆلۆجییە و سیاسییەکی موهیمیش نییە، ئەو هەڵەی گەورەیە"
لە چاوپێکەونێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری دیاری کورد باس لە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەشڵێت کۆڕەک تیلیکۆم زەرەی زۆری لەکورد داوە و  ئاماژە بەوە دەکات کە لەساڵی ٢٠٠٧ کۆرەک بە ملیارێک‌و ٢٥٠ ملیۆن دۆلار کڕدرا کە لەدنیادا نەبوە ئەوەندە پارە بدرێت بەکۆمپانیایەکی مۆبایل راگەیاندووە "ئەوکات پێشنیارم کرد بۆ کاک مەسعود لەکوردستاندا یەک کۆمپانیای مۆبایلمان هەبێت نەک دوان، من بەسەرمایەی ١ ملیار دۆلارو ئەوان بەسەرمایەی ١ ملیار دۆلار، بەڵام رازی نەبون”.
هەروەها سەبارەت بە پشکی یەکێتی لەناو ئاسیاسێڵدا، فاروق مەلا مستەفا دەڵێت "کۆمپانیای ئاسیا سێل زۆر شەفافە، پشکی یەکێتی لەئاسیاسێلدا لە ٣% زیاتر نییە”




PM:12:07:12/01/2017