خانمە هونەرمەندێکی کورد: هەفتەی داهاتوو تاتۆکانم دەکەم بە ٣٤

هاوژین شازادە، خانمە ئەکتەری کورد، ئاشکرایدەکات کە هەفتەی ئایندە پێنج تاتۆی دیکە لەسەر جەستەی ئەنجام دەدات و بەوەش تاتۆکانی دەگاتە ٣٤ تاتۆ.

هاوژین شازاده‌ کە کچی هونەرمەند پەروین شازادەی ڕایگەیاندووە " كۆتانى تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌م حه‌زو خۆلیایه‌كى خۆم بووه‌و تاكۆ ئێستا 29 تاتۆ جۆراو جۆرم له‌سه‌ر جه‌سته‌م كوتاوه‌".

هەر لەو لێدوانەدا دەڵێت " له‌هه‌فته‌ى داهاتوو 5ى تاتۆى دیكه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌م ده‌تكوتم، تا ژماره‌ى تاتۆكانم ده‌گاته‌ 40 دانه‌ به‌رده‌وام ده‌بم".

پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی "نەشتەرگەری جوانکاری کردبێت و دەڵێت تەنها برۆی کردووە بە تاتۆ و دەشیەوێت ئەڵقە بکاتە برۆیەوە."

به‌ هاوژین شازاده‌، ساڵى 1989 له‌دایكبووه‌، ئه‌كته‌رێكى لاوى دراماو فیلمى سینه‌مایی كوردیه‌و نمایشكاریكى دیارى نێو تابلۆكانى هه‌ڵپه‌ركى كورده‌واریه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ له‌به‌رێوبه‌رایه‌تى هونه‌ره‌میللیه‌كانى هه‌ولێر و لە ڕێگەی بەرنامەی حەمکۆشۆوە ناسرا.






ئه‌م بابه‌ته 7717 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:16:12/01/2017