تا ئێستا دایک و چوار خوشکە شۆخەکەی ئەڤین ئاسۆت بینیوە

بۆ یەکەمجار چەند وێنەیەکی دایک و چوار خوشک و تاکە براکەی ئەڤین ئاسۆ بڵاودەبێتەوە و زۆرێکیش سەرسامی خۆیان بە جوانی خوشکەکانی ئەڤین نیشانداوە.

لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ یەکەمجار چەند وێنەیەکی براو خوشک و دایکی ئەڤین ئاسۆی پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد بڵاودەکرێتەوە و زۆرێکیش باس لەوە دەکەن کە دایکیشی هاوشێوەی خۆی جوانە.


ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە.

سەرەتا یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە



PM:12:25:12/01/2017