مام ڕۆستەم هاتە دەنگ

مام ڕۆستەم هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆران ڕایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم سنورێك بۆ پارتی دابنێن لە رێگریكردنی پەرلەمانتاران ، دەشڵێت، پارتی نایەوێت كەس بەبێ پرسی ئەو سەردانی هەولێر بكات.

مام رۆستەم هەڵسووڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆران سەبارەت بە ڕێگری لە سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵ، هەردوو پەرلەمانتاری کوردستان بۆ شاری هەولێر وتی "داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم لەسەر ئەم هەڵویستەی پارتی بێنەدەنگ نەبن و سنورێك بۆ ئەم كارەی پارتی دابنێنن".

ڕاشیگەیاندووە"بۆچی دوژمنی وڵاتەكەمان دێت بۆ هەولێر فەرشی سوری بۆ رادەخەن و ئەندامی شەرعی وڵاتەكەیشمان رێی لێدەگرن نازانم ئەمە چەندی بەچەندە كەپارتی دەیكات".
ئەو هەڵسوڕاوەی بزوتنەوەی گۆران بە ماڵپەڕی میللەتی ڕاگەیاندووە " ئەمانە بۆ ئینقلاب و شەڕ كردن نەرۆشتوون بۆ هەولێر ژن و منداڵایان لەگەڵدا بووە و هیچ پاساوێك نییە بۆ رێگەگرتن لەم ئەندامانەی پەرلەمان و بەتایبەتیش سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ ".

وتوشییەتی" ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە پارتی خۆی بە بەپرسی تەواوی هەولێر دەزانێت و كەس بەبێ پرسی ئەو ناتوانێت بچێتە ئەوی هەولێریشیان لە كوردستان جیاكردوەتەوە".
مام رۆستەم ئەوەشی ئاشكراكردووە " دیارە خۆیان بە ساحێبی هەولێر بە تەنها دەزانن و هەولێریان لە سلێمانی و جیاكردوەتەوە ماوەیەكی دیكە وا ئەكەن كە كەسیش لە هەولێرەوە نەیەت بۆ سلێمانی".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت شەوی ١٠ی ئەم مانگە سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵح دەیانویست بچنە ناو شاری هەولێرەوە، بەڵام بە وتەی خۆیان لە بازگەی پردێ ڕێگرییان لێکراوە و دوایی گەڕێنراونەتەوە.



PM:12:36:12/01/2017