کۆمسای بە ستایلێکی جیاواز دەرکەوت

کۆمسای کچە گۆرانی بێژی ناسراوی کورد شوێنی نوێترین وێنەکانی بڵاودەکاتەوە و شیعرێکیش دەنوسێت.

کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەسەر وێنەکەی دەنووسێت:

مرۆڤەکان لە گەڵای دار ئەچن
جار جارێک سەوزن
جارێکیش وەکوو پاییز زەردن
مرۆڤەکان لە زستانەکان ون ئەبن
هاوینەکانیش سێبەرێکی پان و سەوزن
مرۆڤەکان زۆر جوانن
حەیف، هەزار رەنگن
مرۆڤەکان هەموویان گەرم و گڕن
بەلام جار جارێک سفت و سەردن
وەکوو بەردن...

کۆمسایی تەمەنی ٢٤ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.



PM:02:42:13/01/2017