ئاسایش دەستگیرکردنی ٦٠ چەکداری داعشی ڕاگەیاند

دەزگای ئاسایشی کوردستان، دەستگیرکردنی شەست جەکداری سەر بەداعشی ڕاگەیاند و پڕۆفایلی هەر ٦٠ کەسەکەی ئاشکراکرد.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە


دەقی راگەیێندراوەكەی دەزگای ئاسایش

شكستپێهێنانی پیلانێكی گەورەی تیرۆرستان لە هەرێمی كوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە سەر بە دەزگاكەن، وەك بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ،ئاسایشی شارەزوور ، ئاسایشی گەرمیان ، ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ، زیاتر لە 60تیرۆرستی داعش دەسگیر دەكەن ،كە لە نێویاندا چەند چەكدارێكی فعلی هەن كە لە موسڵەوە دزەیان كردبووە سنورەكانی هەرێم .

ئاسایش لە ناوچەكانی سەنگاو، دەربەندیخان ، گەرمیان ، هەڵەبجە ژمارەیەك تیرۆریستی داعش دەستگیركرد، كە هاوكاری گروپە چەكدارەكانی سەنگاو و ناوچەی گریانەو بۆینیان كردوە كە دەكەونە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری هەڵەبجە. بە پێی زانیاریەكانی ئاسایش لە ئۆپراسیۆنی 360 (سێ سەد و شەست) رۆژەیاندا، دەزگای ئاسایشدا توانیوێتی 14 تیرۆرست بكوژن . كە دوانیان لە دەربەندی ژاڵە/ سەنگاو ،چواریان ، لە سەنگاو ، لە لایەن هێزەكانی دژەتیرۆر ەوە كوژران و 4 دیكەیان لە ناوچە سنورییەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەڵەبجەو لە دەربەندیخانیش چوار تیرۆریستی دیكە كوژران.

ساڵێك شەونخونی 360 رۆژ بەردەوام چاودێریكردن و گەڕان و لێكۆڵینەوە ی ورد لەلایەن كوڕٍانی وڵات پارێزی دەزگای ئاسایش كە دەستێكیان پۆڵایە بۆ ئەم هەرێمەو دەستەكەی تریان كۆتری ئاشتیە بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان.

زانیاریەكان رایدەگەیەنن توانرا زیاتر لە 60 تیرۆرست كە رەگەزی عەرەبیشی تێدایە دەسگیر بكەن، كە پیلانیان دانابوو هێرش بكەنە سەر چەند داموو دەزگایەكی حكومی و حزبی و بازرگانی و شوێنی گشتیەكان، تا ئۆقرەیی لە هەرێم تێكبدەن.

بەڵام لە لایەن شێرە كوڕانی ئاسایش كە بێ گوێدانە كات، شوێن ، مەترسییەكانی ژیانیان و تەنهاو تەنهاش لەخەمی پاراستن و سەرو ماڵی هاوڵاتیانن، بەخوێنیان ، بە ژیانیان ئەم هەرێمەیان پاراستوەو پیلانی تیرۆریستانیان شكستپێهێنا.

پاش پلان دانان لەلایەن حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان و هێزی هاوپەیمانان بۆ گرتنەوەی موسڵ و لێدانی داعشگاگان.

داعش دەستیكرد بەپیلاندانان بۆ بڵاوكردنەوەی چەكدارەكانیان و رێكخستەكانیان بە ئامانجی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم ، چالاكردنەوەو زیادكردنی شانە نەنستوەكانیان لە سەنتەری شارەكان.

ئەوەبوو لە سەرەتای مانگی چواری 2016 دەستیان كرد بەجیاكردنەوەی چەكدارە تیرۆریستە كوردەكان بەپێی ناوچەو شوێنی نیشتەجێبونیان هەر تیرۆریستەو لە رێگای موسڵ و حەویجەوە رەوانەی سنورەكانی خۆیان كرانەوە تا بتوان باشتر مەرامەكانیان بێنەدی، هەر سێ گەورە تیرۆریست (سەباح ساڵح رەشید ناسراو بە عەبدوڵاو ئیسماعیل محەمەد موسا ناسراو بە فاتیح كوردستانی و هەورۆ محەمەد نەسرەدین ناسراو بە ئەیوب) وەك ئەمیری سێ گروپی چەكداری دیاری كران و بریار درا رەوانەی هەرێم بكرێنەوە.

پرۆفایلی تیرۆرست سەباح ساڵح


تیرۆرست سەباح ساڵح رەشید لە دایك بوی یەكێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستانە و بە یەكێك لە مەترسیدارترین تیرۆریستەكان ناسراوە و پلەی ئەمیری هەبووە لە ناو داعش ، چەند ساڵیك لە هەندەران ژیاوە و ساڵی 2013گەراوەتەوە هەرێم و پەیوەندی بە رێكخراوی تیرۆرستی قایدەوە دەكات و سەرپەرشتیار و پیلان دانەری 23 كردەوەی تیرۆریستی بووە لە ناو سلێمانی و كەركوك لەوانە هەوڵی تیرۆركردنی فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە لە سلێمانی و تەقینەوەكانی سەرچنار و كوشتن و فرٍاندنی شۆفێرەكانی هێڵی كەركوك سلێمانی لە ساڵانی 2013 و 2014.


پرۆفایلی تیرۆرست فاتیح كوردستانی


تیرۆرست ئیسماعیل محەمەد موسا ناسراو بە فاتیح كوردستانی كە لە ناو داعش ناسراوە بە ئەبو عایشە لە دایك بووی هەرێمی كوردستانە پێشتر پیشەی كاسب بووە لە سەرەتای لاوێتیەوە پەیوەندی بە هێزێكی ئیسلامی لە هەرێم دەكات ٍپاشان هەڵدێت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەوێ ژیانی هاوسەری پێك دەهێنێت و نزیكەی دووساڵیش زیندانی دەكرێت،

پاشان ئەم تیرۆریستە دەگەرێتەوە هەرێم و دوای پەیوەندی كردنی بە داعشەوە لە مانگی 8 2014 خۆی و خێزانی دەچنە ناو داعشەوە ، لەلایەن داعشەوە پلەی ئەمیری پێدەدرێت و دوو برای دیكەشی دەچنە ناو داعش ، و یەكێكیشە لە سەرپەرشتیارو پیلان دانەرانی تێكدانی ئارامی هەرێم.


پرۆفایلی تیرۆرست هەورۆ


تیرۆرست هەورۆ محەمەد نەسرەدین ناسراو بە ئەیوب دانیشتوی ناوچە كوردستانیەكانە دوای ساڵی 2003 پەیوەندی بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە دەكات و پیلان دانەرو سەرپەریشتیكاری چەندین كردەوەی تیرۆریستی بووە ساڵی 2014 پەیوەندی بە داعشەوە دەكات پلەی ئەمیری هەبووە كەسێكی توند ڕەو بوەو لەلایەن داعشەوە نێردراوەتەوە هەرێم تا لە هەڵەبجە بەیعەت لەو خەڵكانە وەربگرێت كە لە لایەن داعشەوە بۆی دەست نیشان دەكرێت و ئامادەیان بكات بۆ كاری پێویست و تێكدانی ئارامی هەرێمی كوردستان .

چیرۆكەكان سەبارەت بە چۆنێتی رێكخستن و دروستكردنی حەشارگەكانیان و هاتنیان بۆ هەرێم بەم شێوەیەیە...

سەرەتا ژمارەیەك چەكداری شەڕكەری داعش لە مانگی 4 - 2016 ( كوردن ) كە زیاتر لە 16 تیرۆیست بوون لە موسڵەوە دێنە حەویجەو دواتر رەوانەی هەرێم دەكرێن و دەگەنە سنوری دوز پاشان دەگەنە ناوچەی داقوق و چەمی مامشاو و زەردەو قادر كەرەم و سەنگاو لە وێشەوە خۆیان دەگەیەننە شاخی ئاژداغ و پێگەو بارەگای داعش دروست دەكەن و شوێنی خۆیان قایم ئەكەن، بە چەند قۆناغێك پێداویستی سەربازی وەك مادەی تەقەمەنی ، جیهازی لاستیكی ، پشتێنەی مۆمپ رێژكراو ، مۆبایلی ئامادەكراو بۆ تەقینەوە عەبووە ، دەگەیەنە سنوری سەنگاو دەست بە جێبەجێكردنی پیلانەكانیان دەكەن و سێ گرپی چەكداری پێك دەهێن كە هەرسێ گەورە تیررۆست ، سەباح ساڵح و فاتیح كوردستانی و هەورۆ محەمەد كە پلەی ئەمیریان هەبووە سەرپەرشتیان دەكەن و خۆیان ئامادە ئەكەن تا بگەنە ناوچە سنوریەكانی هەڵەبجەو گەرمیان و گۆپتەپەو عەسكەر

كە بە درێژایی گەیشتنی تیرۆستان بۆ سەنگاو سنورەكانی هەرێم چەندین تیرۆرست لە شارەكانی هەرێم هاوكاریان دەبن و كار ئاسانیان بۆ دەكەن كە دواتر لە لایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەسگیر دەكرێن.

یەكەم گروپی تیرۆرستی چەكداری كە ئیسماعیل محەمەد ناسراو بە فاتیح كوردستانی هەورۆ محەمەد ناسراو بە ئەیوب سەرپەرشتی ئەكەن لە رۆژی 4/7/- 2016 لە شاخی ئاشداغ لە سەنگاوەوە بەرو هەڵەبجەو ناوچە سنوریەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەوێشەوە بۆ پشدەر بەڕێدەكەون .

بەڵام هەر زوو دەزگای ئاسایش هەرێم پیلانی تیرۆرستان ئاشكرا دەكەن و بە بڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ژورێكی عەمەلیات پێك دەهێن بۆ لە ناوبردنی تیرۆرستان بە شێوەیەك ئارامی هەرێم بپارێزرێت ، بە كەمترین زیانیش تیرۆرستان كۆتاییان پێبهێنریت و پیلانەكانیان بۆ شیواندنی ئارامی هەرێم شكستپێبهێنریت.

ئیدی دوای كۆكردنەوەی زانیاری و ئامادەكاریەكان كیوماڵی هێزەكانی ئاسایش لە مانگی 7 – 2016 وە دەستیپێكرد و بەرنامەی تۆكمە دانران و تیمەكانی ئاسایش دەست بەكاربوون ،رووبەڕوبونەوەكان دەستیان پێكرد و ئەنجام و سەركەوتنی گەورەش تۆماركران.

لە یەكەم هەڵمەتی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، تیرۆرست ( ش . م ) تەمەن 33 ساڵ دەسگیر دەكەن كە لە رێگای تیرۆرست ( م . ج ) پەیوەندی بە چەكدارە شەڕكەرەكانی سەنگاوە دەكات هاوكاریان دەكات لەگەڵ تیرۆرست ( ر. ئ ) بۆ گەیشتنیان بۆ هەڵەبجە و پاشان هەرسێ تیرۆرست دەسگیردەكرێن.


پرۆفایلی تیرۆرست ( م .ج )


تیرۆرست ( م . ج ) تەمەنی 41 ساڵ دانیشتوی یەكێك لە ناوچە كوردستانیەكان پیشەی ئاسنگەر بووە لە ناوچەی سەنگاو دەسگیر دەكەن كە هاوكاریی چەكدارە شەڕكەرەكانی داعشی كردوە لە گەیاندنیان بۆ سەنگاو دابینكردنی خواردن بۆیان .

ئەم تیرۆریستە لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنی و ئۆتۆبێلەكەشیدا دەگیرێت كە لە لایەن داعشەوە بۆی كڕابوو

هەروەها چەند تیرۆریستێكی دیكەش كە بە هەمان شێوە هاوكاری چەكدارەكانیان كردوە دەسگیر دەكرێن


پرۆفایلی تیرۆرست ( ش . م )


دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵمەتەكانی چڕكردەوەو بە تەواوەتی ناوچەی سەنگاوی خستە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانیان و بڕیار ئەدەن بە شێوەیەك كۆتاییان پێبهینرێت كە هیچ زیانێك بەر هاوڵاتیانی مەدەنی نەكەوێت

لەو سەروبەندەدا گروپێكی تیرۆرستی دیكە بە سەر پەرشتی سەباح ساڵح رەشید كە ئەمیریان بووە لە سەنگاوەو بەرەو گۆپتەپەو عەسكەر بە رێدەكەون تا خۆیان بگەیەنە ناوچەكەو پێگەی خۆیان دروست بكەن و هێرش بكەنە سەر شوێنە گشتیەكانی سنوری دوكان و سلێمانی

لە گەڵ بەرێكەوتنی ئەم گروپە كە لە ژێر چاودیری هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و رۆژئاوای سلێمانی دەبن ئەگەر چی رێڕەوی رۆشتنیان دەگۆرن بەڵام كاتێك لە سەنگاوەو دەگەنە دەربەندی ژاڵە لە شەوی 14 لەسەر /15 /مانگی 8/2016 دەكەونە بۆسەیەكی شێرە كورانی ئاسایش و پاش ڕوبەرووبونەوە دەكوژرێن و دوو شەو دوای ئەو روداوەش هەر لە سەنگاو لە لایەن هێزەكانی دژەتیرۆر لە 17/8/2016 پاش زانیاریان روبەڕووی تیرۆستان دەبنەو چوار چەكداری دیكەی داعش لە هەمان گروپ دەكوژن.

پاشان چەند چەكدارێكی داعش كە پێكهاتبون لە ( ت .ح ) و ( ك . ج ) لە موسڵەو رەوانەی هەرێم دەكرێن و لە رێگای حەویجەوە دێنە دوزو پاشان دەگەنە سەنگاو و 21 بەرەو سلێمانی بەرێدەكەون بە نیازی گەیشتنیان بۆ سنورەكانی بۆین و گریانە لە هەڵەبجە.

دوای چاودێركردنیان لە لایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە جموجۆڵیان لە ژێر كۆنترۆڵدا دەبێت كاتێك دەگەنە ئەڵایی دەستگیردەكرێن.....


پرۆفایلی تیرۆرست ( ت . ح )


تیرۆرست ( ت . ح ) ٍتەمەن 19 ساڵ لە دایك بووی یەكێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستانە ناسراو بە عوبەیدە لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە داعشەوە دەكات و بەرەو موسڵ هەڵدێت و نزیكەی دوو ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە و چەندین خولی سەربازی دەبینێت وەك چەكداری شەڕكەری داعش پەیوەندی بە كەتیبەی سەڵاحەدینی ئەیوبیەوە دەكات كە تایبەت بووە بە داعشە كوردەكان

ئەم تیرۆریستە بەشداری چەندین شەڕ دەكات و دوو جار بریندار دەبێت و هەر لە موسڵیش ژیانی هاوسەری لەگەڵ كچێكی داعشدا پێك دەهێنێت ، لە رێگای فەیسبوكیشەوە چەندین گەنجی هەرێم لە خشتە دەبات و رێكیان دەخات لە چوارچێوەی شانە نەنستوەكانی داعشدا تا شارەكانی هارێم هاوكاری گروپە چەكدارەكان بكەن

ئەم تیرۆرستە دواتر بە بڕیاری داعش لەگەڵ هاورێیەكیدا رەوانەی هەرێم دەكرێنەوە و لە رێگای حەویجەوە دەگەنە دوز لەگەڵ چەكدارێكی دیكەدا بەرەو ناوچەكانی بۆین و گریانە لە هەڵەبجە بەرێدەكەون بۆ هاوكاریكردنی ئەو گروپەی لەوێ بونیان هەیە

ئەگەر چی ئەم تیررۆریستانە رێڕەوی رۆشتنیان دەگۆڕن و رێگایەكی نوێ هەڵدەبژێرن بەڵام

لە پلانێكی تۆكمەدا لە لایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم چاودێری ورد دەكرێن و كاتێك تیرۆریستان دەگەنە ئەڵایی دەستگیر دەكرێن .


پرۆفایلی تیرۆرست (ك . ج )


تیرۆرست (ك . ج ) تەمەن 26 ساڵ لە دایك بووی یەكێك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەو لە رێگای هاوڕێیەكیەوە پەیوەندی بە داعشەوە دەكات و نزیكەی دووساڵ لە موسڵ دەمێنێتەوە دوای ئامادەكردنی وەك چەكداری شەڕكەر و بەشداری كردنی لە چەندین خولی سەربازی پەیوەندی بە كەتیبەی سەڵاحەدینی ئەیوبیەوە دەكات و بەشداری چەند شەڕێك دەكات و جارێكیش بریندار دەكرێت

دواتر بە بڕیاری داعش لەگەڵ تیرۆریست ( ت . ح ) رەوانەی هەرێم دەكرێنەوە و لە رێگای حەویجەوە سنورەكان دەبەزێنن و چەندین پارچە چەك و تەقەمەنی و كاتم سەوت و پشتێنەی بۆمب رێژكراویان پێدەرێت دێنە سەنگاو لەوێوە خۆیان دەگەیەننە ئەڵایی بە نیازی گەیشتنیان بۆ ناوچە سنوریەكانی هەڵەبجە لە بۆین و گریانە بەڵام دوای چاودێركردنیان لە لایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە لە پلانێكی تۆكمەدا دەسگیر دەكرێن.

پاشان دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری ورد كۆدەكاتەوە لە سەر بوونی مەفرەزەیەكی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی سنوریەكانی هەڵەبجە لە بۆین و گریانە و پلان دادەنێن و بە پێی بەرنامەیەكی تۆكمە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و شارەزوور ، بە هاوكاری خەڵكی ناوچەكە مۆڵگەی تیرۆریستان ئاشكرادەكەن كە 8 چەكداری شەڕكەری داعش لە سنورەكەدان و پیلانیان هەبووە هێرش بكەنە سەر دامەزراوە حكومیەكان و شوێنە گشتیەكانی هەڵەبجە .

هەر پەیوەست بەو گروپە و لە و8 داعشە دوو تیرۆریستیان كە یەكێكیان فاتیح كوردستانی ئەمیر بووە سەر پەرشتیان دەكات و بەو پێیەی10 ساڵ لەو وڵاتە ژیاوە شارەزای ناوچە سنوریەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە پیلان دادەنێن لە وێوە بەرێبكەون بۆ ناوچەی پشدەر و حەشارگەی تیرۆرستی دروست بكەن ، بۆ جێبەجێكردنی مەرامەكانیان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم بەڵام دواتر لە هەڵمەتی هێزێكی تایبەت لە ناوچە سنوریەكان دەكوژرێن

دەزگای ئاسایشی هەرێم هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە و دوای زانیاری ورد جەند تیرۆریستێك دەسگیر دەكەن كە هاوكاری گروپە چەكدارەكانی سنوری هەڵەبجەیان كردوە لە گواستنەوەیان و پێدانی زانیاری و دابینكردنی خواردن بۆیان هەریەك لە تیرۆریستان ( ڕ.ئ) و ( ز. ك ) چەندین تیرۆرستی دیكە دەسگیردەكەن.


پرۆفایلی تیرۆرست ( ڕ.ئ )


تیرۆرست ( ڕ.ئ ) تەمەن 18 ساڵ پیشەی خوێندكارە لە رێگای فەیسبوكەوە پەیوەندی بە داعشەوە دەكات و لەگەڵ هاورێیەكی دیكەی بە ناوی ( ز. ك ) خۆیان ئامادە ئەكەن بەرەو موسڵ بەرێبكەون بەڵام بە بڕیاری داعش لە هەرێم دەهێڵرێنەوە تاهاوكاری تیرۆستانی ناوچە سنوریەكانی هەڵەبجە بكەن

ئەم تیرۆریستە چەند كارێك ئەنجام دەدات و دوو لە چەكدارەكانی داعش دەگەیەنێتە هەڵەبجە و جارێكیش پێداویستی داعش لە كەلارەوە دەگوازێتەوە هەڵەبجە دواتر لەلایەن ئاسایشەوە چاودێری دەكرێت و دەسگیردەكرێت.


پرۆفایلی تیرۆرست ( ز . ك )


تیرۆرست ( ز . ك ) تەمەن 19 ساڵ پیشەی خوێندكارە و لە رێگای فەیسبوكەوە پەیوەندی بە داعشەوە دەكات لەگەڵ تیرۆریست ( ڕ.ئ ) خۆیان ئامادە دەكەن بەرەو موسڵ هەڵبێن

بەڵام بە برٍیاری داعش لە هەرێم دەهێڵرێنەوە بۆ هاوكاریكردنی چەكدارەكانی داعش و چەند ئەركێكی پێدەسپێردرێت بۆ بە كرێ گرتنی باخێك و گرتنی وێنەی دامەزراوەیەكی حكومی و حزبی و شوێنە گشتیەكان لە هەڵەبجە بەڵام لەلایەن تیمی تایبەتی ئاسایشەوە چاودێری دەكرێت و دەسگیردەكرێت ئەو پیلانە هەڵدەوەشێنرێتەوە كە مەرامیان بوو ئارامی هەڵەبجە تێك بدەن.

دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی هەرێم هاوكارەكانی چەكدارە شەڕكەرەكانی ناوچەی بۆین و گریانە لە هەڵەبجە دەسگیردەكات لە سەرەتای مانگی 11 – 2016 كیوماڵی ناوچە سنوریەكانی هەڵەبجە دەست پێدەكات و ماوەی زیاتر لە 15 رۆژ شاخ و دۆڵ و توڵە رێگاكان لە لا یەن هێزەكانی ئاسایشی شارەزوورو سلێمانی ٍ بە پێ دەبڕدرێت و دواجار لە رۆژی 21/11/2016 دەكەونە رووبەروبونەوە لەگەڵ تیرۆریستان و چەكدارێكیان لێدەكوژرێت بە ناوی ( فەرەیدون ئەسكەندەر عەلی ) لەكاتی هەڵهاتنیشیان تیرۆرستێك لە شاخ هەڵدێراو دەمرێت كە ئەویش لە هەندەرانەوە گەڕابووەوە هەرێم .

بەهۆی بەردەوامی كێوماڵی هێزەكانی ئاسایش ئەو چوار چەكدارەی دیكەی داعش كە پێك هاتبوون لە تیرۆرستان هەورۆ محەمەد ( ئەمیر ) و ( رێژوان ئەفراسیاب ) و ( زانا هادی )تیرۆرستێكشیان زانیاری كەسێتی روننیە هەڵدێن و بڕیار ئەدەن سنورەكە جێبهێڵن

دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری تەوای دەست دەكەوێت لەسەر هەڵهاتنی ئەو چوار چەكدارەی داعش كە گەورە تیرۆرست هەورۆ محەمەد ناسراو بە ئەیوب سەرپەرشتی دەكردن كە بەرەو دەربەندیخان بەرێدەكەون و بە نیاز بونە خۆیان بگەینەوە ژێر دەستی داعش بەو پێیەی پیلانەكانیان شكست دەخوات و بێئومید دەبن لەوەی ناتوانن ئارامی هەرێم تێك بدەن و مەرامەكانیان جیبەجێبكەن

هێزەكانی دەزگای ئاسایش زانیاری ورد كۆدەكەنەوە و بە درێژای 340 كیلۆمەتر چوارگۆشە 7 رۆژ و 7 شەو كیوماڵی سنورەكانی سەنگاو دەربەندیخان و مەیدان و باوەنوور و بێباز و كفری و گوڵان و زمناكۆ دەكەن و دواجار ئەنجامی باش بەدەست دەهێن و دەتوانرێت سەرەداوی باش دەستبكەوێت

ئەوە بوو چوار تیرۆرستە چەكدارەكەی داعش لە هەڵەبجەوە بە هاوكاری هەریەك لە تیرۆستان ( ه . ج ) و ( ه . ج ) كە بران لەگەڵ تیرۆرست (ه.م ) بە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری شۆڤلێت ئەڤیۆ و دوو ماتۆڕسكیل خۆیان دەگەیەنە دەربەندیخان بەم شێوەیە ....

سەرەتا چوار چەكدارە شەڕكەرەكە پەیوەندی بە تیرۆرست ( ه .ج ) دەكەن كە لە رێگایەكی سەلامەتیان بۆ بدۆزنەوە و دوای رێكەوتنیان ، دوو رۆژ تاقیكردنەوەی رێگایەك كە هێزەكانی ئاسایشی لێدوربێت ئەو كات بریار ئەدەن دەرەنگانی شەو تیرۆرستان بە پێ لە بۆینەوە بێنە نزیك گوندی دەرەشیش لە نزیك هەڵەبجەوە لەوێ هەر چوار چەكدارەكە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە لە جۆری ئەڤیۆ بوو بە رێدەكەون و دوو برا تیرۆرستەكەش بە ماتۆڕسكیل پێشیان دەكەون بۆ دڵنیایی بوون لە سەلامەتی رێگاكە ....

ئەوەبوو لە دەرەشیشەوە خۆیان دەگەیەنە سەر شەقامی سەرەكی هەورامان خورماڵ و لە سێ ریانی ئاوایی رۆستەم بەگ پێش ناحیەی خورماڵ لە رێگای گوندەكانی دێ كۆن و گۆمەلارو خێڵی حەمەو تەپەكوڕە ، تێدەپەڕن و دەگەنە شەقامی گشتی هەڵەبجە سەیدسادق ، پاشان ناحیەی سیروان جێدەهێڵن و بە شەقامی شەستی سەیدسادق تێدەپەڕن و دوایی گەیشتنیان لە سەرای سوبحان ئاغا و پێش ئەوەی بگەنە بازگەی ئاسایش لا ئەدەن لە دێی تاسلوجەوە دەچنە سەر رێی موان و لەوێشەوە بۆ شەقامی گشتی شارەزوور دەربەندیخان .بە بێ ئەوەی بە رێگا سەرەكی و بازگەكاندا تێپەڕن خۆیان دەرباز ئەكەن لە ناوچەكە .

دوای گەیشتنیان لە دەربەندیخان لە ماڵی تیرۆرست ( ه . م ) كە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە بوو ( شۆڤلێت ئەڤیۆ ) كە دەیانگوازێتەوە دوو رۆژ دەمێنەوە

پاشان ئەو چوار چەكدارەی داعش شەوی 1لەسەر 2 ی 12/2016 لە نزیك دەربەندیخان بۆسەیەك لەسەر شەقامی سەرەكی دادەنێن و داوا لە ئۆتۆمبێلێك دەكەن كە سێ كەسی تێدا بووە بیان گەیەنە سەنگاو دوای ئەوەی رەتی ئەكەنەوە هاوكاریان بكەن تیرۆرستان دوو كەسیان شەهید ئەكەن و كەسێكی دیكەش بریندار ئەكەن و لەو سنورە هەڵدێن.

لە رۆژی 4/12/2016 ئەو 4 چەكدارە تیرۆرستە دەچنە سنوری گوندی پونگەڵە ی نزیك دەربەندیخان و دوانیان دەچنە گوندەكەوە و دوای ئاشكرابونیان لە لایەن خەڵكەوە تیرۆرستێكیان دەكوژرێت

هێزەكانی ئاسایش كە لە سنورەكەدا ئەبن دەگەنە شوێنی روداوەكەو لەگەڵ گوندنشینان دوای تیرۆرستێكی دیكە دەكەون و دوای برینداركردنی خۆی دەتەقێنێتەوە

هێزەكانی دەزگای ئاسایشیی هەرێم ( ئاسایشی سلێمانی ، گەرمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزوور ) هەر لە ناوچەی پونگڵە زانیاریەكانیان چڕدەكەنەوەو دوای ئەوەی شوێن پێی تیرۆریستان هەڵدەگرنەوە لە پلانێكی تۆكمەدا دوو تیرۆریستەی دیكە گەمارۆ ئەدەن و دوای روبەرووبونەوەیان دەكوژرێن

هەر لەم هەڵمەتەدا هاوڵاتیەكی مەدەنی بە ناوی محەمەد والی كە هاوكاری ئاسایشی دەكرد لە لایەن تیرۆریستانەوە شەهید دەكرێت و ئەمیری گروپەكەش كە هەورۆ محەمەد بوو لە گەڵ تیرۆرستان ( رێژوان ئەفراسیانب ) و ( زانا هادی حەمە سەعید ) و چوارەمشیان كە زانیاری كەسێتی روننەبۆتەوە دەكوژرێن و رەوانەی دۆزەخ دەكرێن.

هێزەكانی دەزگای ئاسایش بەردەوام بوون لە بەدواداچون و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەو ئاشكراكردنی ئەو تیرۆرستانەی هاوكاری چوار چەكدارەكەی داعشیان كردبوو لە گواستنەوەیان لە هەڵەبجەوە بۆ دەربەندیخان ئەوەبوو سەرداوی باش بەدەست هاتن و لە رۆژی 21 /12/2016 لە هەڵمەتێكدا هەریەك لە تیرۆرستان ( ه.ج ) (ه . ج ) كە برابوون بە ماتۆرسكیل رێنیشاندەرو چاوساغی چەكدارەكان بوون دەسگیركران .


پرۆفایلی تیرۆرست (ها . ج )


تیرۆرست (ه .ج ) تەمەن 23 ساڵ لە دایك بووی یەكێك لە پارێزگاكانی هەرێمە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە بواری پزیشكی و وەك كارمەندی خۆبەش كاری كردووە لە رێگای فەیسبوكەوە پەیوەندی دەبەستێت بە داعشەوەو هاوكاری گروپە چەكدارەكانی داعش لە ناوچە سنوریەكانی هەڵەبجە دەكات برایەكیشی رازی دەكات تا هاوكاری تیرۆرستانی داعش بكات.


پرۆفایلی تیرۆرست ( ها . ج)


تیرۆرست ( ها .ج ) تەمەن 19 ساڵ پیشەی خوێندكارە لە رێگای برایەكیەوە لە خشتە دەبرێت و بریار ئەدات هاوكاری چەكدارە شەڕكەرەكانی داعش بكات لە ناوچە سنوریەكانی هەڵەبجە ئەم تیرۆرستە لەگەڵ ( ه .ج ) برای بە دوو ماتۆڕسكیل هاوكارو رێنیشاندەری چوار چەكدارەكەی داعش دەبن لە گواستنەوەیان بۆ دەربەندیخان .

سەرئەنجام دوای یەك ساڵ گەڕان و لێكۆڵینەوە ی ورد و كێوماڵكردنی ناوچەكانی سەنگاو ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، سلێمانی ، شارەزوور و شەو نخونی شێرە كوڕانی هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ( ئاسایشی سلێمانی ،ئاسایشی شارەزوور ،ئاسایشی گەرمیان ،ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ) هەرسێ گەورە تیرۆرست سەباح ساڵح رەشید ناسراو بە عەبدوڵا و ئیسماعیل محەمەد موسا ناسراو بە فاتیح كوردستانی و هەورۆ محەمەد نەسرەدین ناسراو بە ئەیوب كە پلەی ئەمیریان هەبوو و بەرنامەدانەرو سەرپەریشتیكەری پیلانی گەورەی تیرۆریستانی داعش بوون بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم كوژران و 14 تیرۆریستی شەڕكەری راهێنراوی داعشیش بە سزای گەل گەیەنران و پیلانی گەورەی تیرۆریستان شكستپێهێنرا.

هێزەكانی دەزگای ئاسایش هەریەك لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی گەرمیان وئاسایشی شارەزوور و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی زیاتر لە 60 تیرۆرستی دیكە كە پەیوەندیان بەم گروپانەوە هەبووە و هاوكاریان بوون دەسگیردەكرێن و لەبەر رەوتی لێكۆڵینەوەكان و پاراستن و سەلامەتی رێوشوێنە ئەمنیەكان لە دەزگای ئاسایش هێڵراونەتەوەو لە داهاتودا زانیاریان لە بارەوە دەخرێتە روو

دەبێ بشڵێن ڕەوتی لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامی هەیە و تەواوی هەڵمەتەكانیش بریاری دادوەری بۆ وەرگیراو و بە رێنمایی دادوەری تایبەتمەند بەرێوەچوون.

ئەوەی بۆ دەزگای ئاسایش هەرێم گرنگە و جێگای نرخاندنە هەڵوێستی جوامێرانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە كە هەمیشە پشت و پەنای هێزەكانیان بوون و هاوكاریان بوون بۆ شكستپێهێنانی پیلانێكی گەورەی تیرۆریستانی داعش كە مەرامیان بوو ئارامی هەرێم تێك بدەن و ژیان لە خەڵك بشێوێنن .

سەركەوتنی ئەم هەڵمەتە و شكستپێهێنانی ئەم پیلانەی داعش كە بەرئەنجامی شەونخونی زیاتر لە یەك ساڵی كوڕە ماندوەكانی ئارامی بوو ئەوە دەردەخات هەتا پێشمەرگەو ئاسایش مابێت ، كوردستان ئاوەدانترو ئارامتر دەبێت لە سایەی ئەو جوامێرانەی رۆڵە ی ئەم خاكەن و پارێزەری ئاشتی و سەروماڵی میللەتەكەمانن .

ئەوەش تەكید دەكاتەوە خەڵك و پێشمەرگەو ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ وەك یەك رووی دراون و بێیەك هەڵناكەن و هەموان قوربانی بەخشن لە پێناو پیرۆزییەكانی نیشتماندا.

 



PM:11:25:14/01/2017