هونەرمەند نەوید زەردی و شاعیری ناسراو ڕەنج سەنگاوی پێكەوە كارێكی هاوبەش دەكەن.
نەوید زەردی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی ڕەنج سەنگاوی بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات كە گۆرانییەكی نوێ تۆمار دەكات كە لە تێكستی ئەو شاعیرەیە.
گۆرانییەكە ناوی بەیانی باشە و دوای تۆماركردنی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ وێنەی دەگرێت و بۆ جەژنی ڕەمەزان بڵاویدەكاتەوە.
زەردی نوسیوێتی "شیعرەكانی رەنج سەنگاوی و ئاوازەكانی نەوید زەردی ئاوێتەی یەكتر بۆن دوای ۳ هاوكاری لە گورانیەكانی (بەڵێن، یاری، شێتم كە) ئێستا خەریكی بەرهەمهێنانی كاری نوێین".