ئاسایشی شارەزوور ماڵپەڕی فەرمی پارتی بەدرۆدەخاتەوە

لە سەر هەواڵی کوشتنی کەسێکی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی هەڵەبجە کە لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی بڵاوکرایەوە، ئاسایشی شارەزوور ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە، دەڵێت ئەو گوندەی ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بۆ دەکات، چۆڵە.

ئاسایشی شارەزوور لە روونکردنەوەیەک کە بۆ سپی نێردراوە، سەرلەبەری ئەو هەواڵە بەدرۆدەخاتەوە کە دوێنێ لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکرایەوەو لەزاری فاروق عەبدولكەریم، بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری‌و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەڵەبجە رایگەیاند"چەكدارانی پەكەكە لە گوندی مۆردین لە شاری هەڵەبجە لەگەڵ خەڵكی بەشێك لە دێیەكە ڕووبەڕوو بوونەوە و چەكدارێكی پەكەكە كوژراوە".

ئاسایشی شارەزوور لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو گوندە هیچ ئاوەدانیەکی تێدا نییەو شوێنی بازرگانیش نی یە، هەروەها ئاسایش دەڵێت" هیچ بازگەو بارەگای پەکەکە لەو ناوچەیە نییە".
دەقی بەیانەکەی ئاسایش شارەزوور..



PM:12:27:16/01/2017