كۆسرەت رەسوڵ: مەلەفی نەوتی هەرێم ناڕوونە

جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: مەلەفی نەوت روون نییە و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی كێشە لە كوردستان.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەفتەنامەی (رووداو) ، باسی چەند پرسێكی گرنگی وەك: مەلەفی نەوت، سەربەخۆیی كوردستان، كێشە سیاسییەكانی نێوخۆی كوردستان، دۆخی نێوخۆی حیزبەكەی، كێشەی حەشدی شەعبی، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و چەند پرسێكی دیكە دەكات.

لە هەڤپەیڤینەكەدا كۆسرەت رەسوڵ سەرنج و تێبینی لەسەر دۆسیەی نەوت و گاز  دەخاتەڕوو و دەڵێت "یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئەمڕۆی كوردستان مەلەفی نەوت و غازە، بۆ یەكەمجار كە نەوت لە كوردستان دەرهێنراو بەرهەمهێنرا لە كاتی سەرۆكایەتی حكومەتی ئێمە بوو، خەونی گەورەمان ئەوە بوو كە بتوانین بە نەوت و سامانە سرووشتییەكان ئابوورییەكی بەهێز بۆ كوردستان دابین بكەین، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ مەلەفی نەوت روون نییە و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی كێشە و ململانێ لە كوردستان".





PM:03:39:16/01/2017