خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری دیار، هەژان
هێرش وێنەیەکی منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و بە خۆشەویستی خۆی ناوی هێناوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام، خانمە هونەرمەند و پێشکەشکار، هەژان هێرش وێنەیەکی نوێی خۆی و بارانی
کوڕی بڵاوکردووەتەوە و بە خۆشەویست و هەموو ژیانی خۆی ناوی دەهێنێت.
هەژان لە ئێستادا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە،
بەڵام منداڵەکەی لەلای خۆیەتی و بەردەوام باسی دەکات و خۆشەویستی خۆی بۆی
دەردەبڕێت، هەروەها ئەو خانمە بەشی ڕاگەیاندنی تەواو کردووە و لە ئێستادا
خوێندکاری ماستەرە لەو بوارەدا، ساڵی ڕابردووش ئەزمونێکی نوێی هونەری تاقیکردەوە و
کاری دەرهێنانی بۆ کلیپێکی گۆرانی خانمە گۆرانیبێژ کیژان ئیبراهیم خەیات کرد.