ڤیدیۆ..لاهوری شێخ جەنگی سەرکردەکانی یەکێتی ئاگادار دەکاتەوە: لەسێ هەفتەدا رێکنەکەون کۆنگرەیەکی نائاسایی دەبەستین
بەرپرسی ئاژانس و پاراستنی هەرێم سەرکردەکانی یەکێتی ئاگادار دەکاتەوە لە سێ هەفتەدا رێکنەکەون لەناو خۆیاندا ئەوا کۆنگرەیەکی نائاسایی یەکێتی نیشتمانی سازدەکرێت.
لە وتارێکدا کە پێشکەشی ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆن و خێزانی شەهیدانی یەکێتی دەکات، لاهوری شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی و کادیری دیاری ئەو حیزبە لەسەرەتای قسەکانیدا هێرش دەکاتە سەر گۆران و تۆمەتباریان دەکات کە رێککەوتنی نهێنیان لەگەڵ پارتی هەبووە.
هەروەها دەڵێت" سەرکردەکانمان با لەگەڵ یەک دابنیشن و لەسەر تەلەفزیۆنەکان قسە لەسەر یەک نەکەن".
لاهوری شێخ جەنگیش دەڵێت" بەڵگەم لایە بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی عەیبەیان لەسەر گیراوە و ئێستە زەختیان لێ دەکرێت بۆ تێکدانی یەکێتی".
PM:11:03:16/01/2017