بارزانی و جۆبایدن كۆبوونەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرۆك کۆماری ئەمەریکا لە پەراوێزی کۆنگرەی ئابووری داڤۆس لە سویسرا کۆبوونەوە.

مەسعوود بارزانی، کە بە سەدانێکی فەرمی بەشداری لە چل و حەوتەین کۆنگرەی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکەم دیداریدا لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا کۆبووە و لەبارەی پرسی شەڕی داعش و ڕەوشی ناوچە و ئاڵۆگۆڕەکانی انوچە پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.

بڕیارە بارزانی لە کۆنگرەی داڤۆسدا بەشداری لە یەکێک لە پانێلەکاندا بکات و باسێک لەبارەی شەڕی داعش و ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچە پێشکەش بکات.



PM:04:45:17/01/2017